وەزارەتی کارەبای عێراق: کۆتایی ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی وزەی خۆر لە بەسرە دەکەوێتەکار

پڕۆژەی وزەی خۆر لە بەسرە هەنگاوی گرنگی بڕیوە و کۆتایی ئەمساڵ بەشی یەکەمی پڕۆژەکە دەکەوێتەکار.

وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایکرد، پڕۆژەی وزەی خۆر لە بەسرە، کە توانای بەرهەمهێنانی 250 مێگاوات کارەبای هەیە، بەرەوپێشچوونی بڕیوە و پێشبینیدەکرێت کۆتایی ئەمساڵ بەشێکی گرنگی پڕۆژەکە بکرێتەوە و بکەوێتەکار.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکە لە چوارچێوەی پلانەکانی حکومەتدایە، ئامانجی سەرەکیی پڕۆژەکە زیادکردنی وزەی نوێبووەوە و کەمکردنەوەی پشبەستنە جۆرەکانی دیکەی سوتەمەنی.

گوژمەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەی وزەی خۆر لە بەسرە 820 ملیۆن دۆلارە لەسەر رووبەری 9 هەزار دۆنم زەوی، هەروەها لەلایەن کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی فەرەنسییەوە جێبەجێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین لێدوانی تەندروستیی عێراق لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینیەکان دەکەن بە مەبەستی زانینی ھۆکاری زیادبوونی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک…
Total
0
Share