دەستگیرکردنی 23 کۆچبەری عێراقی لە سنوری ئەڵمانیا

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئەڵمانیا ئاشکرایانکرد، لەکاتی پشکنینی بارهەڵگرێکدا لە سنوری پۆڵەندا ــ ئەڵمانیا 23 کۆچبەری عێراقی دەستگیرکراون.

بەپێی زانیارییەکان، لەکاتی دەستگیرکردنی کۆچبەرەکاندا شۆفێر و سەرنشینی پێشەوەی بارهەڵگرەکە ڕایانکردووە، بەڵام دواتر دەستگیرکراون.

لەناو کۆچبەرە عێراقییەکاندا، ژن و منداڵ هەن و ویستویانە لە پۆڵەنداوە خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا و خۆیانداوەتە دەستی قاچاخچییەکی سوری.

ماوەی چەند مانگێکە ڕێڕەوی کۆچبەرانی عێراقی و سوری و ئەفغانی، لە یۆنان و ئیتاڵیاوە گۆڕاوە بۆ وڵاتی بیلاڕوسیا و لەوێوە بۆ پۆڵەندا و ئینجا بۆ ئەڵمانیا، ئێستا بەهۆی هاتنی وەرزی زستانەوە دۆخی بەشێک لەو کۆچبەرانە لە سنوری وڵاتانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و ئەڵمانیا لەژێر مەترسیدایە.

بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراوەتەوە، لەم ڕێگا نوێیەی کۆچبەراندا تا ئێستا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دەیەوێت لە مانگی ئەیلولەوە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەست بە کشانەوە بکەن

بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە دوێنێ دووشەممەوە گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق لە واشنتن دەستیانپێکردووەتەوە و…
Total
0
Share