لەگەڵ ئەوەی لە کۆتایی مانگی رابردووەوە نرخی زێڕ چەند جارێک دابەزیوە، بەڵام ئەمڕۆ نرخی ئەو کانزا زەردە زیاتر دابەزی.
ئەمرۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 4010 دۆلار دابەزی.
شارەزایانی بوارەکە هۆکاری دابەزینی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا کاڵبووەتەوە و هەروەها بەهای دۆلاریش بەرزبووەتەوە.