ڕێککردنەوەی کەشتیە گیرخواردووەکەی سوێس نرخی نەوتی دابەزاند

دوای هەفتەیەک لە داخستنی نۆکەندی سوێس و ڕێڕەوێکی سەرەکی بازرگانی گواستنەوەی نەوت، بەیانی ئەمڕۆ کەشتییەکە ڕێککرایەوە بۆ جوڵە، ئەم هەواڵە نرخی نەوتی دابەزند و بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 63 دۆلار و 28سەنت.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕێککردنەوەی کەشتییەکە و ئامادەکاری بۆ جوڵە، کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت دروستکرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 63دۆلار و 28سەنتە.

بەم نرخەی ئێستای برێنت یەک دۆلار و 30سەنت بەهای لە دەستداوە لە بازاڕەکانی جیهاندا.

نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانى جیهاندا بە 59 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەراورد بە پێشوو نرخەکەی یەک دۆلار و 38 سەنت دابەزیووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە هاتوونەتە شارەکە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی باس لە هاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری شیعە دەکات لە ئێرانەوە، بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەست گەشتوگوزاری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت هۆکاری دواکەوتنی مووچە بڵاوکردەوە. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share