ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێـم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی سازدەکات و دوو پرس تاووتوێدەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە

پێشهاتەكانی ئەمدواییەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دواڕێككەوتن و لەیەكترگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵیی پەسندكراو بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا سەبارەت بە دۆسیەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم و دۆسیەی نەوت و داهاتی نانەوتی تاووتوێ دەكرێت.

ئاشکراشیکرد، لە بەشی دووەمی کۆبوونەوەکەدا كۆنووسی كۆبوونەوەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دەقی رێككەوتننامەی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی بە مەبەستی دانانی میكانیزمی ڕێكخستنی كارەكانی دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆریی هەرێم تاووتوێ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڵمەتی نیشتمانيی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لە 16 ناوچەی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە و ناوچەكانی دیكەش دەگرێتەوە

لە رۆژی ژینگەی كوردستاندا و لەچوارچێوەی هەڵمەتی یەك ملیۆن نەمام رواندن لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە…
Total
0
Share