کەشناسیی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزوخۆڵ هەیە.
دەشڵێت، لەئێوارەدا سەرەتا نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان رێژەی دابارین زیاددەکات و کاریگەریی بارانبارین درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێم، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ کەمێک نزمتر دەبێت.
باس لەوەشدەکات، سبەى شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری باراناویی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین دەبێت هەندێک کات لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و هەورە تریشقە هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان کەمێک بەفربارین هەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە نزیکی 4 تاوەکو 6 پلە نزمتر دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی