د. ئەحمەد کەرکوکی پەیامێکی لە هەژماری خۆی بڵاوکردووەتەوە لە ناونیشانەکەیدا نووسیویەتی، “کاک هەوراز، بیرت بێت تەنیا مەلاژن بۆی هەیە بەمن بڵێت مەلا”.
دەقی پەیامەکەی د. ئەحمەد:
دەبیستم بڕێ نەفام کۆمێنتی نەشیاو دەنووسن، گوایە دەرنەچووم وەک بڵێی ئیتر کۆتایی دونیایە، جگە لەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا پەیامی تایبەتی خۆم بڵاودەکەمەوە ویستم بڵێم: جارێ چیتان بینیوە؟ سوێند بەخوا سوورترم لەسەر بەدەستهێنانی ئامانجە رەواکانمان و لە هەر جێگەو پێگەو رێگەیەک بم لە لوتکەدا دەمێنمەوە، شانازییە بۆ من بووم بە هۆکاری کۆکردنەوەی دەنگی کورد و یەکێکم لەوانەی هەوڵێکی زۆر جددیم دا بە رێگەیەکی دیموکراسی داکۆکی لە ئیدارەی ئێستای شاری کەرکوک بکەم و سوپاس بۆ خوا سەرکەوتوو بووم.
لەبری قسەی ئاست نزم و نیشاندان و دەرخستنی ناخی رەشی خۆتان بڕۆن سەرکۆنەی ئەو لایەنانە بکەن کە بوونە هۆکاری لەدەستدانی کورسییەکی کورد لە شارەکەو زۆر بێ باکانە بەقازانجی نەیارانی کورد لەم شارە مامەڵەیان کردووە.
جارێ ماومە بۆ چەند ڕۆژی دیکە بمێنن بەخێر.