هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی نەوت رێککەوتن

بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق گەیشتنە رێککەوتن لەسەر دۆسیەی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەغداد.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، لە رێککەوتنی نوێی نێوان هەرێم و بەغداد هاتووە کۆی ئەو نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دێت، جگە لەو بڕەی کە پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی ئەپیکۆرەوە هەیە، حکومەتی هەرێم تەنیا 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ خۆی گلدەداتەوە بەمەبەستی راییکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆ، بڕەکەی دیکە راستەوخۆ رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندبووە لەسەر پێدانی شایستەی دارایی كۆمپانیاکانی ئەپیکۆر، بەشێوەیەک بۆ هەر بەرمیلێک بڕی 16 دۆلار دەداتە ئەپیکۆر، بەڵام حکومەتی عێراق ئەو بڕگەیەی زیادکردووە کە دەكرێت بڕە پارەکە بە كاش نەدرێت، بەڵکو لە بری ئەوە، بڕی ئەو نەوتەی کە دەدرێتە ئەپیکۆر كە هاوتای شایستە داراییەكانیانە و كۆمپانیاكان خۆیان بەرپرس دەبن لە فرۆشتنی ئەو نەوتە لە بازاڕەكاندا.

رێککەوتنی هەرێم و بەغداد، پاش گفتوگۆیەکی درێژ و چڕ دێت لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی بودجە و نەوت، ئەم رێککەوتنە دەسەڵاتی زیاتر دەدات بە حکومەتی عێراق کە کۆنترۆڵی زیاتری بەسەر داهاتەکانی نەوتی هەرێمدا هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: بۆ دەنگدانی ئەمجارە گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر چارەسەرکراوە

بەرپرسێکی کۆمسیۆن رایگەیاند، ” بۆ دەنگدانی ئەمجارە گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر چارەسەرکراوە”. مەڕوان محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای…
Total
0
Share