بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن، رایگەیاند، 33%ی مۆرەکە بکەوێتە ناو خانەی لیستەکە دەنگەکە هەژماردەکرێت.
مەڕوان محەمەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر مۆرەکە 33%ی بکەوێتە ناو خانەی لیستەکە، دەنگەکە پووچەڵ ناکرێتەوە و هەژماردەکرێت.
وتیشی، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، سەرجەم ئەو کەسانەی سەردانی بنکەکانیان دەنگدانیان کردووە توانیویانە دەنگی خۆیان بدەن.