نەژاد عەبدوڵا دەبێتە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی

نەژاد عەبدوڵا جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەبێتە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی سلێمانی دەستیلەكاركێشاوەتەوە و مامۆستا عومەر محەمەد خانەنشینكراوە و نەژاد عەبدوڵا جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەبێتە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، نەژاد عەبدوڵا وەك بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەستنیشانكراوە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا دوای تەواوبوونی رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان وەك بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەستبەكاربێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا بۆ وەزیری پێشمەرگە: لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی هاوکارتان دەبین

بەریتانیا لە پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 12ی کانونی یەکەمی…
Total
0
Share