نێردەی تایبەتی ترەمپ لە عێراق لە نووسینگەی سودانی یادی لەدایکبوونی کردەوە

مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق دوای چەند رۆژێک لە گەیشتنی بە وڵاتەکە، لە نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق یادی لەدایکبوونی کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە عێراق گرتە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا لە نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەردەکەوێت و بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی دەڵێت، “ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونمە، تەمەنم دەبێت بە 40 ساڵ، لەپاڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دانیشتووم”.

هەر لە گرتە ڤیدیۆکەدا محەمەد شیاع سودانی دەردەکەوێت و دەڵێت، “برای ئازیزم مارک ساڤایا، هەموو ساڵێک بە خۆشی، بە تەندروست باشی و زیادبوونی سەرکەوتنەکانت، چونکە بەراستی شایەنتە”.

دەشڵێت، “تۆ خاوەنی دڵێکی پاکیت و رۆحێکی عێراقییانەت هەیە، زۆر خۆشحاڵم بە ناسینت و بە هاوڕێیەتیکردنت، هیوادارم هەموو ساڵێک لە باشترین دۆختدا بتبینم، سڵاوم هەیە بۆ باوکت، سەرسامم بەو پەروەردەکردنەی کوڕەکەی”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ناوبراو ماوەیەکی کەمە ئەو پۆستەی وەرگرتووە و تەنها چەند رۆژێکیشە گەیشتووەتە عێراق

 

 

https://t.me/estamediea/54719

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی عێراق لەبارەی گەیشتنی ڤاکسینەوە ڕونکردنەوە دەدات

وەزیری تەندروستیی عێراق ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەی ڕێککەوتنی تەواوی کردووە بۆ گواستنەوەی ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر- بیۆنتیک و ئامادەکارییەکانیش تەواوبوون. حەسەن…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی هەرێم و عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دواخرا

ئەو کۆبوونەوەیەی تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دواخرا. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیاربوو…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری OpenAI: بەکارهێنانی وشەی “سوپاس” لە ChatGPT ساڵانە ملیۆنان دۆلاری تێدەچێت

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Open AI رایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی دەستەواژەی وەک “تکایە” و “سوپاس” لەکاتی قسەکردن لەگەڵ ChatGPT،…
Total
0
Share