بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرمیان دوو برا کەوتنە ناو بیرێکی ئاوەوە و خنکان.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، دوو منداڵ کە برای یەکتر بوون، کەوتنە ناو بیرێکی ئاوەوە و خنکان.
وتیشی، رووداوهكه لە گوندی دارەخورماى سهر به قۆرەتوو روویداوه و تەمەنی هەردوو خنکاوەکە، نزیکەی شەش بۆ ھەشت ساڵانە.
دەشڵێت، تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و دواتریش رادهستی کەسوکاریان کراون.