وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارانەی کە ناویان لە پڕۆسەی زانکۆلاین نەگەڕابوویەوە و کێشەیان هەبوو، کێشەکانیان چارەسەرکرا.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ماوەکانی رابردوو رێژەی %100ی خوێندکاران وەرگیران، بەڵام هەندێک خوێندکار فۆڕمەکانیان بە شێوازێکی هەڵە پڕکردبووەوە، بۆیە بە فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا، 892 خوێندکار لەو خوێندکارانە ناویان گەڕایەوە و کێشەکانیان چارەسەرکرا”.
وتیشی، “بەشی زۆری ئەو خوێندکارانە ئەوانەبوون کە داواکارییان پێشکەشی ئەو بەشانە کردبوو کە لەگەڵ کۆنمرەکانیان یەکینەدەگرتەوە، یاخود کەمتر لە 50 بەشیان پێشکەشکردبوو”.