نرخی زێڕ دابەزی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 34 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 978 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 12 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، نرخەکەی رووی لە دابەزین کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share