وتەبێژی بەرگریی شارسانیی سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئاگرەکەی قەزای چۆمان کۆنتڕۆڵکرا”.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارسانیی سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمشەو ئاگر لە کۆگایەکی ئەلیکترۆنیات لە ناوەندی قەزای چۆمان کەوتەوە”.
وتیشی، “ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا و تیمەکان لەبارەی هۆکاری ئاگرەکە و زیانەکانی لێکۆڵینەوە دەکەن”.