سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی کوردستان: هیچ سەرپێچییەک لە هەرێم تۆمارنەكراوە

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک لیژنە پێکهێنراوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان.

نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “لە سلێمانی 79 بنکە، لە هەولێر 53 بنکە و لە دهۆک 41 بنکەی دەنگدانمان هەیە و بەردەوام چاودێری پرۆسەکانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەین”.

لەبارەی سزای سەرپێچیکارانەوە وتیشی، “سێ جۆر سزامان بۆ سەرپێچیکاران داناوە، سزای پێبژاردن کە لە 100 هەزارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 10 ملیۆن دینار، هەروەها سزای دوورخستنەوە و بەندکردنی کاندیدەکانیشمان هەیە کە ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری لەبارەوە دەدەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تائێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ پێشێلکاری و سەرپێچییەک لە کاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمارنەکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكات بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن

ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژ دەكات لەپێناو خوێندكاراندا بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن. ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

دەوڵەتی یاسا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ڕاگەیاند

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا جەختدەكاتەوە تا مەرجەکانیان جێبەجێنەکرێن ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت. عارف حەمامی، سەركردە…
Total
0
Share