ئەو جانتایە چی بوو كە ترەمپ لەگەڵ خۆی بردی بۆ نەخۆشخانە؟

ترەمپ جانتای كۆنتڕۆڵكردن و هاویشتنی موشەكە ئەتۆمییەكانی ئەمریكای لەگەڵ خۆیدا بۆ نەخۆشخانەكە بردووە، وەك ڕۆژنامەیەكی بەڕیتانی باسی لێوەكردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەڕیتانی ڕایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەكاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی واڵتەر ڕێد، مەترسیدارترین جانتای جیهانی لەگەڵ خۆیدا بردووە كە جانتای كۆنتڕۆڵكردن و هاویشتنی كڵاوە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتەی پێدەڵێن.

سەرۆكی ئەمریكا بەپێی یاسای ئەو وڵاتە بۆ هەر جێگای بڕوات و كۆشكی سپی بەجێبهێڵێت، دەبێت ئەو جانتایە لەگەڵ خۆیدا ببات.

دەیلی مەیل باسی لەوە كردووە، ئەوانەی پارێزگاری لەو جانتایە دەكەن دەمانچەی جۆری “بیریتا”یان پێیە و فەرمانی تەقەكردنیان هەیە لە هەر كەسێك كە بیەوێت جانتاكە ببات.

هەرچەندە زانیارییەكان لەبارەی ئەو جانتایەوە كەمن، بەڵام ئەوە ئاشكرابووە كە تەلەفۆنێكی تێدایە پەیوەندی بە مانگە دەستكردەكانەوە دەكات، هەروەها لەناو جانتاكەدا 75 پەڕەی تێدایە كە زانیارییەكان و ڕێنمایی و بژاردەكان دەخاتە بەردەست سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی موشەكە ئەتۆمییەكان و ئاڕاستەی ئامانجەكان.

دوای یەک ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی لە واشنتن.

دواتر ڤیدیۆیەك بڵاوبووەوە كە دەری دەخات، ترەمپ بە ڕێكردن و ئاسایی لەگەڵ پاسەوانەكانی بەڕێدەكەوێت بۆ ناو ئەو هەلیكۆپتەرەی كە دەیگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانەكە.

https://www.facebook.com/watch/?v=625831654701074&t=0
بابەتی پێشتر

ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت لە سلێمانی كەوتەوە

بابەتی دواتر

زۆری ژمارەی مردن بە كۆرۆنا وای كردووە تەندروستیی سلێمانی لیژنە پێكبهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share