بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئەو تیمەی یەکێتی کە لە هەولێر هێرشکرایە سەریان: هێرش بۆسەر هەڤاڵانمان قبوڵ ناکەم

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی لەو تیمەی بانگەشەی یەکێتی کرد، کە لە هەولێر توندوتیژییان بەرامبەر کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی یەکێتی ئامادەیبوو، تیمی بانگەشەی یەکێتی باسی رووداوەکەیان بۆ سەرۆک بافڵ کرد و وتیان، کردارەکە پلانبۆداڕێژراو نەبووە، بەڵکو تەنیا هەڵوێستی چەند گەنجێک بووە.

سەرۆک بافڵ وتی، ئەو کردارە دوورە لە رەفتاری خەڵکە ئازیزەکەی هەولێر و هەولێرییەکان رۆژی هەڵبژاردن بە دەنگەکانیان وەڵامی ئەم جۆرە کردارانە دەدەنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانیی خۆی بۆ تەواوی گەنجانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، لەسەر قسەکانی خۆم سوورم و هێرشی رێکخراو بۆ سەر هەڤاڵانمان لە هیچ شوێن و ناوچەیەک قبوڵ ناکەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەگەر بافڵ جەلال تاڵەبانی پۆستی سەرۆککۆماری بوێت سبەی لە پۆستەکەدایە

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم مەرجە دەستوورییەکانی تێدایە و ئەگەر پۆستی سەرۆککۆماری بوێت، سبەی لە پۆستەکەدایە. بەگوێرەی…
Total
0
Share