نێردەی تایبەتی ترەمپ بە نهێنی سەردانی عێراق دەکات

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق بە سەردانێکی نهێنی دەگاتە بەغداد و کۆمەڵێک کۆبوونەوە ئەنجامدەدات.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، مارک ساڤایا بە سەردانێکی نهێنی دەگاتە بەغدادی پایتەختی عێراق، لە سەردانەکەیدا لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرس و کەسایەتیی گرنگ کۆدەبێتەوە، بەڵام بەهۆی سروشتی هەستیاریی ئەجێندای کۆبوونەوەکانی، سەردانەکەی ئاشکراناکرێت.

تاوەکو ئێستا کۆنسوڵی ئەمریکا لە عێراق هیچ زانیاریی و وردەکارییەکی لەوبارەیەوە ئاشکرانەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دواخست

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دواخست، هۆکاری…
Total
0
Share