زانکۆلاین بۆ ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم کاراکرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، زانکۆلاین بۆ خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم (کەرکوک، خانەقین، شەنگال) کاراکرا.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، “سەرجەم دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەوانەی ناویان لە نووسینگەی کەرکوکی وەزارەتەکەمان تۆمارکردووە، لە کاتژمێر 12:00 ی ئەمڕۆوە هاوشێوەی دەرچووانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری لە رێگەی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەشبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ هەر کێشەو گرفتێک سەبارەت بە پرۆسەکە دەرچووان دەتوانن سەردانی نووسینگەی کەرکوکی وەزارەتەکەمان بکەن و ئاسانکاری و رێنوێنییان پێشکەش دەکرێت.

ساڵانە لەگەڵ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی هەرێمی کوردستان، دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بەهەمان مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن، بۆ ئەمساڵیش دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی ناوچە کوردستانییەکان دەتوانن بە کۆدەکانیان بچنە ناو سیستم و راستەوخۆ داواکاری بۆ وەرگرتن لەهەمان سایتی زانکۆلاین پێشکەش بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە ئاشکرادەکرێت

لێپرسراوى نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بڕی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دابەشدەکرێت. عەتا محەمەد…
زیاتر ببینە

هاوڕێ تۆفیق: سەرۆککۆمار دەتوانێت متمانە لە سەرۆکوەزیران وەربگرێتەوە

راوێژکارێکی یاسایی ئاشکرایدەکات، سەرۆککۆماری عێراق دەتوانێت بە خستنەڕووی هۆیەک، متمانە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرێتەوە. هاوڕێ تۆفیق، راوێژکاری یاسایی…
Total
0
Share