د. توانا نەجەف: داشکاندنی %45 بۆ خوێندکارانی زانکۆ دەستکەوتێکی گەورەی یەکێتییە

د. توانا نەجەف رایدەگەیەنێت، داشکاندنی %45 بۆ خوێندکارانی پارالێڵ لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان دەستکەوتێکی مەزن و گەورەی یەکێتییە.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “داشکاندن لە خوێندنی پارالێڵی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان کارێکە هەر لە کار و سیاسەتی یەکێتی دەچێت و هەر لە یەکێتی دەوەشێتەوە، یارمەتییەکی دارایی زۆر گەورەبوو بۆ خوێندکاران و خێزانی خوێندکاران، کارێک بوو بۆ هەمووان بوو بۆ هەموو کۆمەڵگە بوو”.

دەشڵێت، “وەزیری خوێندنی باڵا درکی بەوەکرد نابێت خوێندن بە پارەبێت، یەکێتی حزبێکی سۆشیاڵ دیموکراتە و سەرجەم پرەنسیپەکانی ئەو رێباز و تێڕوانینە لە کار و سیاسەتەکانیدا رەنگیداوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە ئەرێنی

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، “گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی”. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند،…
Total
0
Share