هەنار یەکێکە لە میوە پایزییەکان، بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین و کانزاکان و دژە ئۆکسانەکان، چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت.
پێگەی ڤێریوێل هێڵس لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، توێژینەوەکان سەلماندوویانە هەنار هەوکردن کەمدەکاتەوە، جەستە لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت، تەندروستیی یادگە باشتردەکات و پێست لە پیربوون دەپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ئەو سوودە زۆرانەی کە بۆ جەستە هەیەتی، پێویستە دوو گروپ ئاگاداریی خواردنی هەناربن ئەوانیش، ئەو کەسانەی دەرمانی کۆلیسترۆڵ، رێکخستنی لێدانەکانی دڵ، یان فشاری خوێن بەکاردەهێنن، چونکە ئەگەری هەیە کارلێکیان لەگەڵدابکات.
هاوکات ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، باشترە خۆیان لە خواردنی ئەم جۆرەی میوە بپارێزن، چونکە زیادخواردنی ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی شەکرە زیاتردەکات، ئەمە جگە لەو کەسانەی بەدەست کێشەکانی کۆئەندامی هەرس دەناڵێنن، چونکە ئەگەری هەیە دۆخەکە قورستربکات.