لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە دزەکردنی زانیارییەکانی ناو پێنتاگۆن دەکرێت

نوسینگەی پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، داوای هاوکارییان لە هەواڵگریی سەربازی کردووە، بۆ لێکۆڵینەوە لە دزەکردنی زانیارییە نهێنییەکان لە ناو پێنتاگۆنەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، زانیارییە هەستیارەکانیان دزەیانپێکراوە ئاشکرا بوون، ئەمەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی خێرا و ورد هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، راپۆرتێک بۆ وەزیری بەرگری ئامادەدەکرێت، کە وردەکاریی تەواو لەبارەی ئەو دزەپێکردنانە و چۆنیەتیی روودانی لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share