نرخی زێڕ جارێکی دیکە دابەزی

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی راگرتووە و بەرەو دابەزین هەنگاودەنێت.

ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەک ئۆنسە بە چوار هەزار و 111 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی زێڕ بەشێکیان پەیوەستە بە چاوەڕوانی بۆ بڕیاری بانکی ناوەندی ئەمریکا لەبارەی دابەزاندنی بەهای پشکەکانی لە کۆتایی ئەم مانگە.

نزیکبوونەوەکانی نێوان چین و ئەمریکا و ئەگەرەکانی دەستپێکردنەوەی دانووستانە ئابوورییەکانیان بەشێکی دیکەن لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گەشتوگوزار: هەرێمی کوردستان لە شەوێکدا توانای لە خۆگرتنی 100 هەزار گەشتیاری هەیە

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، رایدەگەیەنێت، “هەرێمی کوردستان لە شەوێکدا توانای لە خۆگرتنی 100 هەزار گەشتیاری هەیە”. ئیبراهیم عەبدولمەجید،…
Total
0
Share