ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێشنیارەکانی پێداچوونەوەی بە لیستی نوێی تۆماری دەنگدەرانی کەرکوک پەسەندکرد.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا هاتووە، “پاش لێکۆڵینەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران بە راپۆرتی لیژنەی وردبینی لیستی دەنگدەرانی کەرکوک، پاش گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، بڕیاردرا بە پەسەندکردنی لیستی نوێی دەنگدەرانی کەرکوک”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە، لەمەودوا کار بەم تۆمارە پەسەندکراوە دەکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.
ئەم بڕیارەش پاش ئەوەدێت، “چەند لایەنێک لە کەرکووک، بە بیانووی بوونی کێشە و کەموکوڕی لە تۆماری دەنگدەراندا، داوایان کردبوو کار بەو تۆمارە نەکرێت بەڵام کۆمسیۆن بە فەرمی داواکارییەکەیانی ڕەتکردەوە”.