پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەبارەی دانانی کامێرا GPS رێنمایی تەواو دراوە بە کۆمپانیایانەی کە بەشداردەبن لە گواستنەوەی خوێندکاران.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ بەگەڕخستنی سیستمی کامێر و GPS بۆ ناو ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە خوێندکاران هاتوچۆ پێدەکەن، ئەنجامدرا”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئامادەکاریی و رێنمایی یاسایی پێویست بۆ ئەو کۆمپانیا و لایەنە پەیوەندیدارانە خرایەڕوو کە بەشداردەبن لە گواستنەوەی خوێندکاران، تاوەکو بە زووترین کات کارە یاساییەکان تەواوبکەن، ئەمەش لەپێناو ئەوەی پرۆژەی دانانی کامێرا و GPS لەناو ئەو ئۆتۆمبێلانەی خوێندکاران هاتوچۆ پێدەکەن بکەوێتەکار”.