بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی گەیشت

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران کە بۆ هەر شەش سایلۆکەی سلێمانییە، گەیشت.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە سلێمانی، بڕی پارەکە شەش ملیار دینارە و بۆ هەر شەش سایلۆکەی شاری سلێمانییە”.

وتیشی، “چەکەکە راستەوخۆ رەوانەی بانکی کوردستان دەکرێت، پاش ئەنجامدانی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، رۆژی چوارشەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی گوژمەی پارەکە بەسەر جووتیاراندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کێشەکانی چەمچەماڵ چارەسەردەکرێن

نوێنەری چالاکوانانی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کێشەکانی چەمچەماڵ چارەسەردەکرێن. ئاوات خەیروڵا، نوێنەری چالاکوانانی…
Total
0
Share