نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی سێ مانگدا دابەزی

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بۆ خوار 77 دۆلار دابەزی و ئەوەش نزمترین ئاستە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا تۆماركرابێت.

ئەمڕۆ هەینی هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بە كەمتر لە 77 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەكراوە و نزیكەی 6%ی نرخەكەی دوێنێی لەدەستداوە.

بەپێی میدیاكانی بواری نەوت، ئەمڕۆ نەوتی خاوی ئەمریكی 6.77%ی نرخەكەی لەدەستداوە و بەرمیلێكی بە 73.08 دۆلار فرۆشراوە.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوتی خاو دوای ئەوە دێت كە پێرێ نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى خێراى تۆماركرد و نرخى یه‌ك به‌رمیل نەوتی برێنت بۆ ‏سه‌رووی 82 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.‏

بابەتی پێشتر

سەدر لەسەر كازمی هاتەدەنگ و هەڕەشەدەكات: ئەگەر هێرشبەران ئاشكرانەكەن ئاشكرایاندەكەم

بابەتی دواتر

دوای جگەرە تەرککردن جەستەت چی بەسەردێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share