نرخی زێڕ 4300 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی زێڕ بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 4300 دۆلاری تێپەڕاند و بەراورد بە شەوی رابردوو، زیاتر لە 100 دۆلار لە بەهاکەی بەرزبووەوە.

ئەمشەو، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 310 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 202 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابورییش باس لەوە دەکەن، نرخەکەی لە داهاتوودا زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەتوانێت نەوت بفرۆشێت ئەگەرنا فشارەکان زیاتر دەکەین

لە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015، ڤیکتۆریا نۆلاند بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری…
Total
0
Share