هیوا ئەفەندی: گرووپێکی هاککەر داتاکانی کارتی نیشتمانیی هەرێم و عێراقی بردووە

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، رایگەیاند، گرووپێکی هاککەر داتاکانی کارتی نیشتمانیی هەرێم و عێراقی بردووە.

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی هەرێم، رایگەیاند،  لە دوو ساڵی رابردوودا، تەواوی داتاکانی کارتی نیشتمانیی عێراق، بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیشەوە لەلایەن گرووپێکی دەرەکییەوە بردراون.

دەشڵێت، پاراستنی داتاکان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، چونکە سیستمەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە سەرپەرشتیدەکرێت.

هیوا ئەفەندی ئەوەش دەڵێت، دوور نییە لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە دژی حکومەتی عێراق یان هەرێمی کوردستان بەکاربهێندرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە روانینێكی نیشتمانی و کوردانە خۆی بۆ قۆناغی نوێی حکومڕانی ئامادەکردووە

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەو بەرنامەیەی بەڵێنمان بە ئەمانەتەوە جێبەجێیدەکەین و وتیشی، “یەکێتی بە روئیایەکی نیشتمانیی و کوردانە و…
Total
0
Share