نرخی زێڕ 4200 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی زێڕ بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 4200 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمشەو، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 202 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 166 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابورییش باس لەوە دەکەن، نرخەکەی لە داهاتوودا زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share