ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە ناردنی 120 ملیار دینار بۆ بەغداد

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردرا بە رەوانەکردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ بەغداد.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی خەرجییەکان، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکەم، تاوەکو کۆتایی ساڵ پێدانی سولفەیە بە پرۆژە بەردەوامەکان رادەگیرێت، دووەم، هەموو جۆرە دامەزراندنێک تاوەکو کۆتایی ساڵ رادەگیرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێکی دیکە لە بڕیارە سەرەکییەکان، ناردنی 120 ملیار دینارە لە داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ بەغداد، ئەمەش بەمەبەستی بەشداربوون لە تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
زیاتر ببینە

شێركۆ جەودەت: لە بەغدادەوە بەنزینی 450 دیناری بنێرێت كۆتایی بە یاریكردنی نرخی بەنزین دەهێنێت

شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكان بەرزبوونەوەی نرخی…
Total
0
Share