كەسێك بە جلوبەرگی سەربازییەوە 39 مۆبایلی لە دوكانێكدا دزی

كەسێك بە جلوبەرگی سەربازییەوە 39 مۆبایلی لە دوكانێكدا لە قەزای ئاكرێ دزی.

عەبدوڵڵا سەفەر، دراوسێی ئەو خاوەن دوكانەیە كە مۆبایلەكانی لێدزراوە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وەك ئەوەی لە كامێراكانی چاودێریدا دەركەوتووە كاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، كەسێك بەجلی سەربازییەوە دەرگا و قفڵی دوكانەكەی شكاندووە و 39 مۆبایلی دزیوە.

هەر لەو بارەیەوە، عەمید ڕەشید محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای ئاكرێ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لێكوڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەك لەسەر ڕەوتی لێكۆڵێنەوەكەیان ئاشكرابكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەكە دەستیپێكرد.. گۆڕانیش بایكۆتی کۆبوونەوەکەی سەرۆكایەتی و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كرد

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان دەستیپێكرد و فراكسیۆنی گۆڕانیش بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كرد. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share