کارەبای سلێمانی: هیچ گەڕەکێک بێکارەبا نابێت

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی چاکسازیی لە تۆڕی وێستگەی گۆڕینی کارەبای ئەزمەڕ، کە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت، بەشێوەیەک کارەکە ئەنجامدەدرێت کە هیچ گەڕەکێک بێکارەبا نابێت.

غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستکرا بە چاکسازیی لە تۆڕی وێستگەی گۆڕینی کارەبای ئەزمەڕ، پلانێکی ورد دانراوە کە هیچ گەڕەکێک بێکارەبا نەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو وێستگەیە سێ گۆڕەری هەیە، بەشێوەیەک کار بە گۆڕەرەکان دەکرێت کە ئەو گەڕەکانەی لە وێستگەکەوە کارەبا وەردەگرن بێکارەبا نەبن”.

لای خۆیشیەوە سامان سابیر، بەڕێوەبەری گواستنەوەی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، ” كاری چاكسازییەكە بە هەماهەنگیی لەگه‌ڵ تیمەكانی پرۆژەی رووناكی ئەنجامدەدرێت و ماوەی  پێنج رۆژ بەردەوامدەبێت، هەوڵدەدرێت لەکاتی پرۆسەی چاکسازییەکەدا هاوڵاتییان بێكارەبا نەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی: ئەمشەو ئەم ناوچانە بەفر و کڕێوەی دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمشەو بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامیی دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمشەو…
Total
0
Share