کۆمسیۆن: زیاتر لە ملیۆنێک و 250 هەزار کارتی دەنگدان دابەشکراون

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی عێراق رایدەگەیەنێت، زیاتر لە ملیۆنێک و 250 هەزار کارتی بایۆمەتریی دەنگدان بەسەر دەنگدەراندا دابەشکراون.

حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کارتانەی دەنگدان کە تاوەکو ئێستا بەسەر دەنگدەراندا دابەشکراون، گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێک و 250 هەزار.

دووپاتیشی کردەوە، کۆمسیۆن تاوەکو 8ی 11، بەردەوامدەبێت لە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری، بۆ ئەوەی هەموو دەنگدەران بتوانن کارتی بایۆمەتریی خۆیان وەربگرن، تا لە هەڵبژاردندا دەنگبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: هەرێم سەرجەم داهاتەکان ڕادەست نەکات تەنها یەک دیناریشی لە بودجەی 2021 پێنادرێت

مەنسور بەعیجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە ڕادەستکردنی…
Total
0
Share