قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بەهێزترین حزبی داکۆکیکارە لە مافەکانی ژنان لە هەموو عێراقدا

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەورەترین و بەهێزترین حزبی داکۆکیکارە لە مافەکانی ژنان لە هەموو عێراقدا

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لەکۆبوونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی سێکتەری ژنان لە هەولێر رایگەیاند، “نە بانگەشەیە و نە دروشم، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەورەترین و بەهێزترین حزبی داکۆکیکارە لە مافەکانی ژنان لە هەموو عێراقدا”.

دەشڵێت، “چ لە کاتی نووسینی رەشنووسی دەستوور و چ لە کاتی پەسەندکردنی یاساکان لە پەرلەماندا یەکێتی رۆڵی سەرەکی و بنەڕەتی هەبووە لە چەسپاندنی مافەکانی ژنان، تەنانەت یەکێتی لە هەمووان زیاتر پێداگریکرد لە جێگیرکردنی 25% ی کورسی کۆتای ژنان لە دەستووری عێراقدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی، ئەنجومەنی وەزیران نووسیویەتی

عەلی حەمەساڵح دەڵێت، ئەو ڕوونكردنەوەیەی بەناوی وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، “لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە نووسراوە”، بۆیە وەزارەتی دارایی بەوە تۆمەتبار…
Total
0
Share