ئەمریكا: ئەگەر ڕێككەوتنی ئەتۆمی بێئەنجامبێت ناچارین هێرشبكەینەسەر ئێران

بەشێك لە بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا دەڵێن، واشنتن تەنها تا كۆتایی ئەم مانگەی لەبەردەمدایە بۆ ڕزگاركردنی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی و ڕێگریكردن لەوەی تاران چەكی ئەتۆمی دروستبكات، ئەگەرنا ناچارە هێرشبكاتەسەر ئێران.

ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا ڕێككەوتننامەیەكیان بەناوی “ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی” واژووكرد بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەر سەبارەت بە چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران و فشارەكانی خۆرئاوا بۆسەر ئەو وڵاتە.

ساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمریكا تاكلایەنە لە ڕێككەوتننامەكە كشایەوە و ناكۆكییەكانی نێوان تاران و واشنتن زیاتربوون. ئەمریكا سزای سیاسی و ئابوریی زیاتری بەسەر ئێراندا سەپاند و ئەویش هەوڵی پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆمی دا.

ماوەیەكە وتووێژ لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمەوە، لەنێوان ئێران و خۆرئاوادا دەستیپێكردووەتەوە. تاران پێیوایە وتووێژەكان بە باشی بەڕێوەدەچن، بەڵام ئەمریكا دەڵێت ئەوەی دەكرێت كەم و سستە و ترسی هەیە لەوەی نەگەن بە ئەنجام و سەرئەنجام ئێران دەستی بگات بە چەكی ئەتۆمی.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری سێ بەرپرسی ئیدارەی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، ئیدارەكەی جۆ بایدن كاتێكی كەمی لەبەردەمدایە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران و ئەگەر تا كۆتایی ئەم مانگە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی ڕزگارنەكات، ئەوا ناچار دەبێت هێرشبكاتەسەر ئێران بۆ ئەوەی ڕێگری لێبكات لە بەدەستخستنی چەكی ئەتۆمی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەنەدا ئاسانکاری لە پێدانی مافی پەنابەرێتی لە وڵاتەکەی بۆ هاوڵاتییانی ئەم وڵاتە دەکات

حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا رێوشوێنەکانی پێدانی مافی پەنابەرێتی بۆ هاوڵاتییانی ئێرانیی نیشتەجێی وڵاتەکەی ئاسان بکات. حکومەتی کەنەدا لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share