شارەزایەکی کەشناسی: دووەم بارستەهەوای سارد روو لە هەرێم دەکات

شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، “دووەم بارستەهەوای سارد روو لە هەرێم دەکات و لە چەند شوێنێک هاوڵاتییان پێویستیان بە گەرمکەرەوە دەبێت”.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی هەینی 10ی تشرینی یەکەمی 2025، دووەم بارستەهەوای ساردی ئەمساڵ روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و قۆناغێکی نوێی دابەزینی پلەی گەرمی دەستپێدەکات و بۆ ماوەی چوار رۆژ بارستەهەواکە کاریگەرییەکەی دەمێنێتەوە و پلەی گەرمی بەراورد بە رۆژانی رابردوو 9 بۆ 10 پلە دادەبەزێت.

وتیشی، بە گشتی کەشەکە فێنکی تەواو بۆ سارد دەبێت، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان، قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و حاجی ئۆمەران کاتژمێر 10ی شەو بۆ بەرەبەیان هاوڵاتییان پێویستیان بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج ڕەحیم: جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا یەکێکە لە مەرجەکانی ناردنی مووچە

سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا یەکێکە لە مەرجەکانی ناردنی مووچە. ئامانج ڕەحیم، سکرتێرى ئەنجومەنى…
زیاتر ببینە

سبەینێ رێککارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایان لە سلێمانی دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ دووشەممە رێککارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی ئەنجامبدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بڵاویکردەوە، داوا…
Total
0
Share