ئاسایشی سلێمانی: بکوژی ژنەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش-سلێمانی، رایگەیاند، بکوژی ژنەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش-سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 27ی ئەیلولی 2025 تەرمی ژنێک لەماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، لەسەر ئەم رووداوە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی ئەنجامدا و توانرا تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن.

دەشڵێت، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بکوژ و هاوکارەکەی دەستگیرکران، ئێستا تۆمەتباران بەماددەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی: داوادەکەم هاوڵاتییان تاکسییەکانیان بکەن بە کارەبایی

بەڕێوەبەری سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، تاکسییەکانیان بکەن بە کارەبایی. ئازاد ئەحمەد، بەرێوەبەری سەندیکای…
Total
0
Share