ئەمڕۆ مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دابەشدەکرێت.

وەزارەتەکە دەشڵێت، هاوکات مووچەی مانگی تەمموز و مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لەدوای 1ـی 7ـی 2024، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، خەرجدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی بڵاوكردووەتەوە و تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم پێشخراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share