سەرۆکى یەکێتى پیرۆزبایی ساڵى نوێى کۆچى دەکات

سەرۆکى یەکێتى لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵى نوێى کۆچى دەکات و دەڵێت، ببێتە مایەی ئارامی و سەقامگیری زیاتر لە وڵاتەکەمان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان.

دەقى پەیامەکە:

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

لەخوای گەورە داواکارین، ساڵی نوێ ببێتە مایەی ئارامی و سەقامگیری زیاتر لە وڵاتەکەمان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان.

لەم رۆژە پیرۆزەدا دووپات لە پابەندبوونمان بە بەها باڵا و پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام و قووڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتە و گەلانی ناوچەکە دەکەینەوە و هیوای ئارامی و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندنی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ژمارەیەک ڕێنمایی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، هەموو خوێندکارێکی 12 ساڵ بۆسەرەوە ئاسانکاریی…
Total
0
Share