گەنجێک 36 دەفتەر دۆلار دەدۆزێتەوە و بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە

گەنجێکی قەزای خورماڵ بڕی 36 دەفتەر دۆلار دەدۆزێتەوە و بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە.

محەمەد شاهۆ عەلی شیرەمەڕی  گەنجێکی 18 ساڵانی دانیشتووی قەزای خورماڵە لەسەر کارەکەی لە هاوینەهەواری زەڵم بڕێک پارەی عێراقی و کارتێکی بانکی لە جانتایەکدا دۆزییەوە کە کارتەکە بڕی 36 دەفتەر  دۆلار لە هەژمارەکەیدا بووە.

دواتر ئەو گەنجە بەناونیشانی تەواوەوە پارەکەی رادەستی خاوەنەکەی کردەوە کە گەشتیارێکی بە نەتەوە عەرەب بوو.

دواتر خاوەنی پارەکە هەوڵی زۆری داوە دیاری بداتە محەمەد شاهۆ، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە و هاوسۆزیی خانەوادە…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێدانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، پێدانی كارەبای نیشتمانی بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
Total
0
Share