قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، بەردەوامین لە گفتوگۆکانمان، هەروەها هەنگاوی زۆر باشمان بڕیوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی دیدگایەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکومەت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “یەکێک لەو کێشانەی لە رابردوودا هەمانبوو بوونی دیدگای جیاوازبوو بۆ حکومڕانی، بەڵام ئێستا قۆناغێکی گرنگمان بڕیوە و لەگەڵ پارتی گەیشتووینەتە دیدگایەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکومەت”.
وتیشی، “ئێستا لە گفتوگۆی ئەوەداین بە چ شێوازێک حکومەت پێکبهێنین، نزیکین لەو رووەوە بگەینە ئەنجامێکی باش”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هێڵی سوورمان بۆ هیچ وەزارەتێک نییە، مادەم حکومەتێکی هاوپەیمان دروستدەکەین دەبێت بە رۆحییەتێکی دانوستانکارانەوە گفتۆگۆ بکەین”.