هاتوچۆی هەرێم: دەستکاریکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل سزای توندی بەدواوەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم روونکردنەوەیەکی دەربارەی ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە کەرەستەی جوانکاریی بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن.

لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان هاتووە، “لە هەندێک پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ریکلام بۆ کەرەستەیەک دەکرێت کە بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەکاردێت، کەرەستەکە بەشێوەی دەڕاب بە ریمۆت کۆنترۆڵ کاردەکات، بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکە دادەخرێت و دەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە هەرکەسێک ئەم کەرەستەیە بەکاربهێنێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت، هەروەها سزای توند دەدرێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، “هەر شوێنێک کە جوانکاریی ئۆتۆمبێلی تێدا ئەنجامدەدرێت ئەم بابەتە بفرۆشێت شوێنەکەی دادەخرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی گەرمیان: لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن

بەرگریی شارستانیی گەرمیان چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە، و داوادەکات هاوڵاتییان لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان جێبەجێیان بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share