داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 17 ملیار دینارە

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 27ـی 9ـی 2025 تاوەکو 3ـی 10ـی 2025، بڕی17 ملیار و 888 ملیۆن و 150 هەزار و 537 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی بڵاوکردەوە و بەپێی بڵاوکراوەکە، داهاتی ئەو شوێنانە بڕی 17 ملیار و 888 ملیۆن و 150 هەزار و 537 دینار بووە، بەجۆرێک كە %90ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %10ـیشی بەشێوەی چەكە.

رۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پرۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارى سەرۆک وەزیران: بەهاى سامانە سروشتییەکانى عێراق زیاتر لە 16 ترلیۆن دۆلارە

راوێژکارى دارایى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق هەنگاو بۆ جۆراوجۆرکردنى سەرچاوەکانى بەرهەمى ناوخۆیى دەنێت لەڕێى فراوانکردنى وەبەرهێنان لە…
Total
0
Share