تەرمی 11 کۆچبەر لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرانەوە

لە لیبیا تەرمی 11 کۆچبەر لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرانەوە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، تەرمی 11 کۆچبەر لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە قەزای کوفرای باشووری لیبیا دەرهێنران، بەمەش کۆی گشتیی ئەو تەرمانەی لەوێ دۆزراونەتەوە گەیشتنە 30 تەرم.

باس لەوەشدەکات، بەرپرسانی ناوچەکە پێشبینیدەکەن لە کاتی بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنی چاککردنەوەدا گۆڕی دیکە بدۆزنەوە، لەم دواییانەدا 19 تەرمی دیکە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شاری جاخارا کە بە سەدان کیلۆمەتر لە باکووری لیبیاوە دوورە، دۆزرایەوە.

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە بەشێک لە تەرمەکان شوێنەواری گولەیان پێوەبووە، گۆڕەکانی هەردوو شوێنەکە لە هەڵمەتەکانی پۆلیسدا دۆزراونەتەوە و سەدان کۆچبەریش لە دەستی بازرگانان رزگارکراون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئەم پرۆژە یاسایە پەسەندبکات ئەمریکا حەوت سزای توندی دەدات

پەیمانگایەکی توێژینەوەی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی پەسەندبکات، رووبەڕووی…
Total
0
Share