دەزگای ئاسایشی هەرێم: سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، لە چالاکییەکدا لە گوندی ساڵح ئاغای ناحیەی قۆرەتوو، لە گەرمیان، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاریی پێشوەخت و چاودێریی ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رۆژی 1ـی 10ـی 2025، لە گوندی ساڵح ئاغای ناحیەی قۆرەتوو لە گەرمیان، توانییان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی نۆ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش و 45 دەمانچەی بێمۆڵەت و 91 دەنک حەبی (میسادۆن) کە بازرگانان ئامانجیان ساغکردنەوەی بوو لە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان، راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایەكی زانكۆ: ئەم وێنەيە بیابانی سەماوە نییە پڕۆژەیەكە دەبێتە گۆڕستانێكی گەورە بۆ سەگە بێلانەكانی هەولێر

پڕۆژە وەك شەرمەزاری د. جوتیار ژاژڵەیی مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی بواری ئاژەڵدۆستی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی،” ئەمەی…
Total
0
Share