بەهۆی داڕمانی زەوییەوە 36 کەس لە چین گیانیان لەدەستدا

لە باشووری چین بەهۆی داڕمانی رێگایەکی خێرا 36 کەس گیانیان لەدەستدا و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، لە ئاکامی ئەو بارانە بەخوڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە رێگایەکی خێرا لە هەرێمی کواندۆگی پیشەسازی لە باشووری چین داڕما و لە ئەنجامدا 36 کەس گیانیان لەدەستدا و 30 دیکەش برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە.

قووڵی ئەو چاڵەی لە ئەنجامی داڕمانی زەوییەکە دروستبووە، 18 مەتر بووە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی تێکەوتووە و حکومەتی چین تیمێکی 500 کەسی بۆ بەهاناوەچوونی قوربانییەکان بۆ شوێنی رووداوەکە ناردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تامی بروس: راگرتنی هاریکارییەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئێـ.ـرانەوە جێگای قبووڵ نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە لە زووترین کاتدا ئێران هەماهەنگی و هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم…
Total
0
Share