زانکۆی سلێمانی یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 ی راگەیاند.
زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاردرا 30 ی ئەیلول یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 بێت.
پێشتر زانکۆکە بڕیاریدابوو بۆ ئەمساڵی خوێندن چەند بەشێکی نوێ بکاتەوە لەوانەش ئاسایشی نیشتمانی.