مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبێتەوە

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە و گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و چەند تەوەرێکی دیکە دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی نیوەڕۆ، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆببێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و تاوتوێی سێ تەوەری سەرەکی دەکرێت، ئەوانیش، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی نەوتی هەرێم، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئەم کۆبوونەوەیە پاش ئەوە دێت کە دوێنێ، بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق کرا، هەروەها پرسی گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیان کرد.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: سبەی وانەی یەکەمی خوێندنگەکان بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان تەرخاندەکرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، وانەی یەکەم تەرخان دەکرێت بۆ…
Total
0
Share